AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٣ ٢١:١٢

سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداریی لە چالاک کردنی سناپباک دا

سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداریی لە چالاک کردنی سناپباک دا

سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداریی دا لە ئەگەری چالاک بوونەوەی سناپباک و کاردانەوەی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە ئەگەری چالاککردنی میکانیزمی "سناپباک" لەلایەن هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپاوە، سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەدا کە ئێران بەتەواوەتی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر سیناریۆیەک و سیاسەتەکانیش بەگوێرەی مەرجە نوێیەکان دەستکاری دەکرێن.

مەسعوود پزشکیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ڕەزبەر بە کاتی ناوخۆی ئێران، لە چوارچێوەی سەفەرەکەی بۆ نیۆیۆرک لەگەڵ بەڕێز لویس ئارسێ کاتکورا، سەرۆکی بۆلیڤیا دیدار و وتووێژی ئەنجامدا.

لەم دیدارەدا سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە سیاسەتە تاک لایەنەکانی ئەمریکا، وتی: ڕێبازی ئەمریکا نەک تەنها دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، بەڵکو دژی هەموو ئەو وڵاتانەیە کە پشتیوانی لە سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە ناکەن.

ئەوەشی وت لە هەلومەرجێکی وادا ئەو وڵاتانەی سەربەخۆیی دەخوازن و پێگەی خۆیان لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا بپارێزن، دەبێت توانا زانستی و تەکنیکی و تایبەتمەندییەکانیان باشتر بکەن تا بتوانن بە هێزەوە بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیان و سەروەریی خۆیان بپارێزن.

News ID 56949

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha