AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢ ٠٨:٤٨

ناڕەزایەتی توندی ئێران بە سنووردار کردنی دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە ئەمریکا

ناڕەزایەتی توندی ئێران بە سنووردار کردنی دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە ئەمریکا

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا ناڕەزایەتی توندی خۆی لە بەرامبەر سەپاندنی سنوورداریی بەسەر دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە نیویۆرک دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، بەقایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئامانجی ڕاستەقینەی ئەمریکا لە سەپاندنی سنوورداریی بەسەر دیپلۆماتکارانی ئێرانی و بنەماڵەکانیان لە نیویۆرک، پەکخستنی چالاکیی دیپلۆماسی ئێرانە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ناوبراو زیادی کرد: هەراسانکردنی سیستماتیکی دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە لایەن حکوومەتی ئەمریکا، وایکردووە ئێران بەشداری لە چەندین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیدا نەکات کە لە دەرەوەی ئەو سنوورانەی ئەمریکا دایناوە تەنیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەنجام دراون.

بەقایی وتی: سەپاندنی ئەو سنووردارکردنە گاڵتەجاڕانەیە بەسەر جموجۆڵ و تەنانەت کڕینی ڕۆژانەی دیپلۆماتکارانی ئێرانی، نەک هەر پێشێلکارییەکی گەورەی بەڵێنەکانی ئەمریکایە بەپێی پەیمانی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەڵکوو ئاستێکی نوێی دوژمنایەتیی دەستەی دەسەڵاتداری ئەمریکا بەرامبەر بە ئێرانییەکان نیشان دەدات.

News ID 56921

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha