AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١ ١٤:٠٩

موهاجرانی: ئێران لە پرسی مووشەکیدا هیچ سازشێک ناکات

موهاجرانی: ئێران لە پرسی مووشەکیدا هیچ سازشێک ناکات

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: هیچ وڵاتێک ناتوانێت گەرەنتی مانەوەی خۆی بکات بەبێ هێزی سەربازی، بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەیدانی مووشەکی پاشەکشە ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بە هیچ لەونێک پاشەکشێ لە پرسی مووشەکی ناکەین.

موهاجرانی وتی: میکانیزمی سناپباک لە ڕوانگەی ئێرانەوە میکانیزمێکی نایاساییە. وە ئەم بابەتە ڕەهەندی دەرونی بەرفراوانی هەیە، بەڵام نکوڵی لەوە ناکەین کە هەمان ئەم ڕەهەندە دەرونییانە ڕەهەندی ئابووری و کۆمەڵایەتیشیان لێ بکەوێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خاڵی گرنگ ئەوەیە کە دامەزراوەی دیپلۆماسی و سەرۆک، وەک ئەم بەیانییە لە فڕۆکەخانە وتوویانە، پێشوازی لە هەموو دەرفەتێک دەکەن بۆ قسەکردن و چارەسەرکردنی کێشەی خەڵک، بەڵام دیالۆگ کردەوەیەکی دوولایەنەیە و سەپاندنی بۆچوونەکان لە لایەکەوە بۆ لایەکی دیکە، دیالۆگ نییە. گفتوگۆ و دانوستان بەو مانایەیە کە دوو لایەن دابنیشن و قسە لەسەر بابەتێک بکەن، ئەمەش تەواو جیاوازە لەوەی بڵێن، فەرمانتان پێدەدەم.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: هیچ وڵاتێک ناتوانێت گەرەنتی مانەوەی خۆی بکات بەبێ هێزی سەربازی، بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەیدانی مووشەکی پاشەکشە ناکات.

News ID 56911

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha