AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣١ ١١:٥٧

سپاسالاری ئێران هەڕەشەی لە دوژمنان کرد

سپاسالاری ئێران هەڕەشەی لە دوژمنان کرد

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پەیامێکدا وێڕای بەرزڕاگرتنی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز لە وەڵام بە هەڕەشەکانی دوژمن جەختی کرد: وەڵامی سەرسووڕهێنەری هەر جۆەر هەڕەشەیەکی دوژمن دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵڕۆژی بەرەڤانی پیرۆز پەیامێکی دەرکرد.

لە دەقی پەیامەکەدا هاتووە: هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز وەبیرهێنەرەوەی بیرەوەری شەهیدانی گەلی ئێران لە بەرانبەر هێرشی هەمەلایەنەی دوژمنانە. ئەو ئەزموونە سەختە سەرمایەیەکی بێ کۆتایی بۆ گەلی ئێرانە و وزنەی ستراتیژی گەورەی لەگەڵ بووە: وانەی ئیمان و پشت بەستن لە نیشانی دا پشت بەستن بە هێزی خودا دەستەبەرکاری سەرکەوتنە تەنانەت لە نایەکسانترین شەڕەکاندا.


لە درێژەی هەمان ڕێگای ڕوون، بەرەڤانیەکی پیرۆزی دیکە لە شەڕی سەپێندراوی 12 ڕۆژە و هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا نیشانەیەکی دیکە لە ئەو ئەزموون و سەرکەوتنە بوو. سەرکەوتن هەمبەر ئەو هێرشە کە یەکگرتوویی نەتەوەیی، دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و یەکپارچەیی وڵاتی کردبووە ئامانج جارێکی دیکە نیشانی دا کە ئێران و ئێرانی بە پشت بەستن بە خودا، ڕێبەر و توانی سەربازی و بەرگری خۆجەیی و دەفرایەتی ناوچەیی خۆی لە ڕێگای بەرگری زیرەکانە و وەڵامی ڕووخێنەر و گونجاو دوژمن شکست دەدات.

گەلی بە شەرەف و قارەمانی ئێران دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە پشت بەستن بە توانایی و داهێنانە ستراتیژیکەکان، ئامادەیە وەڵامی زۆربێژان و ستەمکاران لە کاتی خۆیدا ئەویش بە شێوەیەکی یەکلایی و پەشیمانکەرەوە و دوور لە چاوەڕوانی بداتەوە.


News ID 56893

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha