AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٧ ٢٢:٢٥

هوشداری ئەنجومەنی ئەورووپا بە تورکیا بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی

هوشداری ئەنجومەنی ئەورووپا بە تورکیا بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی

کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا لە بڕیاری کاتیی خۆی بۆ دۆسیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی بەپەلەی یاسایی بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی، هوشداری بە تورکیا دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا(AK BK)، لە پاش دانیشتنی مافی مرۆڤی ئەو کۆمیتەیە لە بەراوری 15 تا 17ی سێپتامبێر، لە بڕیاری کاتیی بۆ دۆسیەی ناسراو بە "گرووپی گووربان" کە بریتییە لە پرسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە، ئەمین گووربان، جیوان بۆڵتان و حەیاتی بۆڵتان، خوازیاری هەڵگرتنی هەنگاوی یاسایی بەپەلە بۆ دەستەبەرکردنی "مافی هیوای"ی زیندانیان لە لایەن تورکیاوە بوو.

لەو بڕیارەدا هاتووە: بۆ ڕاپەڕاندنی هەنگاوی هاوپەیوەند بە گرووپی گووریان، بەپێی پێوەرە یاساییە نێودەوڵەتییەکان زەروورییە چوارچێوەیەکی یاسا داڕێژرێت کە هەلی پێداچوونەوە بە حوکمی زیندانی هەتایی پاش تێپەڕینی 25 ساڵ لە دەرکرانی ئەو حوکمە بڕەخسێت و پێویستە تورکیا لەوبارەوە ئاوڕ لە ئەزموونی وڵاتانی تر لە بواری کاراکردنی میکانیزمی پێداچوونەوە بداتەوە.

لە ڕاگەیێندراوی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا جەخت لەوەش کراوە: تورکیا نابێ ئەو هەنگاوانەی تەنیا بە ڕیفۆڕم لە چوارچێوەی "پلانی داپەڕی مافی مرۆڤ" ببەستێتەوە، بەڵکوو دەبێ لە دەفرایەتی پەرلەمانیش بەتایبەت لە "کۆمیسیۆنی نیشتمانی هاوڕیزی، برایەتی و دیموکراسی" کە لەم دواییەدا پێکهاتووە، بەهرە وەربگرێت.

News ID 56854

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha