بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو سەفەرە ڕۆژی هەینی بووە و لەو ماوەیەدا عەلی فالح ئەلزەیدی و شاندی یاوەری لەگەڵ قالیباف، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران کۆبوونەتەوە و وتووێژیان کردووە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، گفتوگۆکە لەسەر هەوڵەکانی عێراق بووە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا و هیچ پەیوەندییەکی بە پرسەکانی دیکەوە نەبووە.
لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەو بەرپرسە باڵایە عێراقییە، سەرۆکی تیمی دانوستانکاران ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد و وێڕای ڕوونکردنەوەی پلانی دوو ڕۆژەی ئێران، جەختی لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە مافەکانی ئێران لە چوارچێوەی ئەم پلانە بۆ پێشخستنی دانوستانەکان کردەوە.
Your Comment