AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٨ ٠٨:٢٧

زیانی نیو ملیارد دۆلاریی مووشەکی ئەمریکا لە شەڕی 12 ڕۆژە

زیانی نیو ملیارد دۆلاریی مووشەکی ئەمریکا لە شەڕی 12 ڕۆژە

پێنتاگۆن ئاشکرای کرد کە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێران، ئەمریکا بە هاویشتنی مووشەکگەلێکی پێشکەوتەی لە پێناو پێوشوێن‌گرتنی مووشەکە ئێرانییەکان، زیانێکی نیو ملیارد دۆلاری لێ کەوت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تایمز ئاو ئیسرائیل، بەڵگە نوێیەکانی بوودجەی پێنتاگۆن کە لە لایەن چەندین میدیای ئەمریکاییەوە بڵاو بوونەتەوە، نیشان دەدەن کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێران لە مانگی ژوئەندا، مووشەکگەلێکی بە بایەخی نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ پێوشوێن‌گرتن هاویشتووە.

ئەو میدیا زایۆنییە بە گێڕانەوە لە (The War Zone) و (Business Insider) ڕایگەیاند کە بەڵگەیەکیان تایبەت بە گوژمەیەکی 265.498 ملیۆن دۆلارییە بۆ جێگرەوەکردنی ژمارێکی نادیاری مووشەکگەلی پێوشوێنیی پێشکەوتەی بەرزایی بڵیندی (THAAD) کە بۆ پاڵپشتی لە ئیسرائیل خەرج کراوە.

هاوکات ڕاپۆرتەکان ئاشکرای دەکەن کە ئەمریکا لە ماوەی ئەو شەڕەدا، نزیکەی 100 تا 150 مووشەکی تادی بۆ داخستنی مووشەکگەلی ئێرانی هاویشتووە.

News ID 56853

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha