AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٢ ٢٠:٠٧

دەرهێنەرێکی مەهابادی داوەری گەورەترین فیستیڤاڵی خوێندکاری جیهانە

دەرهێنەرێکی مەهابادی داوەری گەورەترین فیستیڤاڵی خوێندکاری جیهانە

سینا ئەلیاسی‌زادە، فیلمساز و وانەبێژی سینەما گەنجانی مەهاباد، بۆ داوەریی هەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی خوێندکاریی واتێر سپرایت(Water Sprite)ی کەمبریج هەڵبژاردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحیم بایزیدی بەڕیوەبەری ئەنجومەنی سینەما گەنجانی مەهاباد، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی خوێندکاریی واتێر سپرایت(Water Sprite)ی کەمبریج بە گەورەترین ڕووداوی سینەمایی خوێندکاریی جیهان دێتە ئەژمار کە لە 6 تا 8ی مارچی 2026 لە زانکۆی کەمبریجی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت.

وتیشی: واتێر سپرایت‌دا هەڵوێستێکی نوێی هەیە بۆ نرخاندنی لێهاتوویی نوێی سینەمایی و سەرەڕای خەڵاتی تایبەتیی بۆ بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو هونەرە، تەرکیزی لە سەر پاڵپشتیی درێژخایەن و ڕەخساندنی دەرفەتگەلیکی تایبەتی بۆ سینەماگەرانی گەنج و خوێندکارە.

سینە ئەلیاسی‌زادە لەدایکبووی مەهاباد و دەرچووی خولەکانی ڕاهێنانی فیلمسازیی ئەنجومەنی سینەما گەنجانی مەهاباد و وانەبێژی ئەو ئەنجومەنەیە و تا ئێستا چەندین فیلمی سینەمایی بەرهەم هێناوە.

News ID 56785

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha