پۆلیسی تورکیا له ئۆپراسیۆنێکی هه‌ڵکۆڵیندا له ئه‌سته‌نبۆڵ توانی سه‌دان پارچه چه‌کی له ژێر خاک کراو بدۆزێته‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له هه‌واڵده‌ریی ده‌یلی سه‌باح، پۆلیسی تورکیا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له ئۆپراسیۆنێکی هه‌ڵکۆڵیندا له گه‌ڕه‌کێکی ئه‌سته‌نبۆڵ توانی سه‌دان پارچه چه‌ک بدۆزێته‌وه که له ژێر خاک‌دا دانرابوون.
له‌و چاڵه‌دا هێزه‌کانی پۆلیس نێزیک به 240 ده‌مانچه‌یان به پووکه‌ی به‌تاڵی فیشه‌ک له ژێر خاک ده‌رهێنا.هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا به‌دواداچوون بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ی ده‌ستپێکردووه.
شه‌قامه‌کانی نێزیک له شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م چه‌کانه له‌به‌ر هۆکاری ئه‌منی داخراون. هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه که چ گرووۆپ و لایه‌نێک ئه‌م جهکانهی له ژێرخاک ناشتووه.
Your Comment