بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرجەم ڕێککەوتنە تورکی-کوردی کە بە پێکهاتەی سیاسی بە ڕێبەرایەتی هەیئەت تەحریرولشام لە سووریاوە گرێی خواردبوو و تەنیا یەک مانگ پێش زۆر نزیک دەهاتە بەرچاو، ئێستا هەڵوەشاوەتەوە.
نیشانەکان سەردەمێک باسیان لە ڕکابەری مەیدانی نوێ لە نێوان ئەنقەرە و کوردەکان دەکرد، ڕکابەرییەک کە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لەلایەن دیمەشقەوە بەڕیوە دەربرا. بەڵام گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە ئاكشرای کردووە کە دۆخەکە پێچەوانە دەچێتە پێشەوە: پێچراوییەکان زیادی کردووە، هاوپەیمانییەکان گۆڕإانی بە سەردا هاتووە و دۆخەکە بەرەو بەرەڕوو بوونەوە ڕۆشتووە.
ئەو گۆڕانە تیەنایە بە ڕێگای دانوستانی ئەمنیەتی- سەربازی سنووردار نابێتەوە؛ بەڵکوو سەرجەم لێکدانەوە ناوچەییەکان لە باکووری سووریای بردووەتە ژیر پرسیارەوە؛ شوێنێک کە بەرژەوەندییەکانی تورکیا، ئەمریکا و ئیسرائیل گرێی خورادووە.
نامەی ئۆجالان و دەسپێکی وەهمێکی سیاسی
هەموو شتێک لە نامەیەکی ئۆجالانەوە دەستی پێکرد بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی چەکداری و لە 9 ی ژووییە کادیری پەکەکەی خستنە بەردەنگەوە و وتی: بڕوام بە هێزی چەک نەماوە، بەڵکوو پێم وایە هێزی سیاسەت و ئاشتی کۆمەڵایەتی زیاترە.
ناوبراو پاگەندەی کردبوو کە ئەو گۆڕانە نە شکستە و بەڵکوو سەرکەوتنە و هێزە سیاسیە کوردەکان لە پەرلەمان ئەو ستراتیژیە نوێیە دەگوازنەوە.
پێکهێنانی کومیتەی 51 کەسی لە پەرلەمان
تەنیا چەند هەفتە دواتر، پەرلەمانی تورکیا بە ڕێنوێنی نەعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان، کومیتەیەکی 51 کەسی بۆ بەرەوپێش بردنی ئەو ڕەوتە پێک هێنا. کورتولموش پاگەندەی کرد ئەو داهێنانە لەلایەن 98 لەسەدی پەرلەمانتارانەوە پاڵپشتی کراوە و یەکەم هەنگاو بۆ پێکهێنانی تورکیایەکی بە دوور لە تیرۆر دەبێت.
بەڵام هەر ئەو جۆرە کە ئۆجالان هۆشداریی دابوو، ئەو ڕەوتە ناڕوون و کزە. تەنانەت لە ناوخۆی پێکهاتەی سیاسی تورکیاش گومان قووڵ نیسبەت بە کارامە بوونی هەیە.
سنوورە مەیدانی و ژێئۆپۆلۆتیکەکان
محدودیتهای میدانی و ژئوپلیتیک
یەکەم هەنگاوی پەکەکە، لەناوبردنی هێمایی چەکی سووک لە ئەشكەوتە جاسنە لە ققەندیل بوول هەوڵێک کە نە لە خاکی تورکیا بەڵکوو لە وڵاتی درواسێ و لەژیر چاوەدێری میتی تورلی ئەنجام درا و هەر ئەوە نیشاندەری سنووی راستەقینەی ئەو ڕەوتە بوو.
ئەردۆغان ئەو ڕووداوەی بە سەرکەوتنی نەتەوەیی ناوبرد بەڵا سیاسەتوانانی کورد ئەو چرکەیەیان پەڕینەوەی مێژوویی لە شەڕ بۆ هاوبەشی لە پەرتەوازەیی بۆ هەمەڕەنگی، لە سەرکوت بۆ هاوبەشیی دیمۆکراتیک وەسف کرد.
گەڕانەوەی ڕاستییەکانی سووریا و تێکدانی ڕێککەوتن
بەم حاڵەوە، تەنیا یەک مانگ دواتر، هەموو شتێک پێچەوانە بووەوە لە جیاتی بەرز بوونەوەی ڕۆڵی ناوچەیی ئەنقەرە، ڕەوتی نوێ بووە هۆی تۆکمە بوونەوەی لایەنە جودایی خوازانەکانی کورد.
لە سووریا شوێنێک کە تورکیا ڕۆڵی بەرچاوی لە ڕووخانی حکومەتی ناوەدی هەبوو، میحوەری ئەمریکا- ئیسرائیل بووە لەمپەری چارەسەری پێگەی هێزەکانی هەسەدە.
داوی ئەتلانتیکی
ئۆجالان لە پەیامی خۆیدا لە گۆڕاناکرییە ناوچەییەکانی ئەم دواییە وەکوو هاندانی سترتایژی نوێ ناوی بردووە؛ لەوانە شەڕی غەززە، ئاگربڕی لوبنان و بەزینی حکومەتی بەشار ئەسەد.
بەڵا، تورکیا لە هەموو ئەو ڕووداوانە پەراوێز خرا. هۆکاری سەرەکی نە گومانی تاکتیکی بەڵکوو وابەستەیی پێکهاگتەیی بە ناتۆ و میوانداری بنکە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا بوو. ئەنقەرە ناتوانێت ڕاستەوخۆ لە دژی هێزە کوردییەکان لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، هەوڵ بدات چونکوو ئەو گرووپانە لە قازانجی واشنتۆن کار دەکەن نەک لەبەر ڕەوایی ئەخلاقی.
کەواتە داهێنانی ئۆجالان بۆ چەک داماڵین و تێکەڵ بوونی کوردەکان لە سیستەمی سیاسی تورکیا کە لە دەسپێکەوە لەلایەن ئەنقەرەوە پێشوازی لێکرا و تەنانەت بەشێک لە کۆمەڵگای کوردی پێی هیوادار بوون خێرا لە بەرانبەر راستییە ژێئۆپۆلیتیکەکانی ناوچەکە تێکشکا. تورکیا هەوڵی دا بە ئەو ڕەوتە، دۆسیەی چەندین دەیەیی پەکەکە دابخات و پێگەی خۆی لە دانوستانەکانی سووریا و ناوچەکە تۆکمە بکاتەوە، بەڵام پاڵپشتی ئەمریکا، ئیسرائیل و فەڕەنسا لە دۆسیە کوردییەکان لە سووریا و ڕێککەوتنە نوێیەکان لە نیوان هەسەدە و دیمەشق ڕەوتەکەی پێچەوانە کردەوە.
Your Comment