AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ١٦ ٠٦:٢٢

بەڕێکرانی تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە قوم؛ شار ڕەش پۆش شین دەگێڕێت

بەڕێکرانی تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە قوم؛ شار ڕەش پۆش شین دەگێڕێت

ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی شکۆمەندی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی  ئیسلامی بە ئامادەبوونی پڕ جۆش و خرۆشی خەڵکی تازیەباری ئێران لە جەککمزگەوتی جەمکەرانەوە بەرەو بارەگای حەزرەتی مەعسوومە  دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران چەند خولەکێک لەمەوبەر و تەنانەت پێش دەستپێکردنی فەرمی بەرنامەکە بە ئامادەبوونی بە ملیۆنان کەسی بە ئەمەگ و شۆڕشگێڕ لە ڕێگا ڕاگەیەندراوەکانەوە لە مزگەوتی پیرۆزی جەمکارانەوە دەستی پێکردووە و بە درێژایی ڕێگای بلواری پێغەمبەری مەزن (د.خ) تا مەزارگەی حەزرەتی مەعسوومە بەردەوامە.

هەروەها نوێژ لەسەر تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش و بنەماڵە بەڕێزەکەی بە ئیمامەتی ئایەتوڵڵا جەوادی ئامۆلی بەڕێوەچوو.

تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران و بنەماڵەکەیان دوای زیارەتی بارەگای پیرۆزی حەزڕەتی مەعسوومە لە شاری قوم دەبرێتە کەربەلا و نەجەفی عێراق و سبەینێ لە ڕێوڕەسمێکی ملیۆنان کەسیدا بەڕێ دەکرێت و دەهێنرێتەوە مەشهەد و ئەسپاردە دەکرێت.

لە شاری مەشهەد دا ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی گشتی بۆ خەڵک بەڕێوەناچێت و دەسبەجێ لە بارەگای ئیمام ڕەزا ئەسپاردە دەکرێت.

News ID 59901

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha