AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٣ ٠٩:٢٩

لێپرسەرێکی دادگا لە تورکیا سەربڕدرا

لێپرسەرێکی دادگا لە تورکیا سەربڕدرا

لێپرسەرێکی دادگای ئەستەنبۆڵ، لە ڕێستورانتێک لە ناوچەی چکمە کوی سەربڕدرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی سێشەممە 3 ی سیپتەمبەر، ڕووداوێکی هەژێنەر لە ئەستەنبوڵ ڕووی دا . ئەرجان کەیهان تەمەن 58 ساڵان لێپرسەری دادگاکانی تورکیا کە لە دادگای چاغلایان خەریکی ئیش بوو، لە ڕێستورانتی یشیل ئوبا هەڵکەوتوو لە گەڕەکی عومرەلی ناوچەی چکمە کوی، لە کاتی خواردنی چێشت، هێرشی کرایە سەر.

بە ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجەییەکان، هێرشبەری ئەو ڕووداوە مستەفا جان گول، گەنجێی تەمەنی 19 ساڵان بوو کە دەوترێت کێشەی لەگەڵ ئەو لێپرسەرە هەبووە. ئەو کەسە بە چەقۆی چێشتخانە هێرشی کردووەتە سەر ناوبراو و سەری بڕیوە و کەیهانیش دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی دەردەچێت.

هێزە ئەمنیەکان بکوژەکەیان لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیر کردووە.




News ID 56665

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha