بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا نمایشی سەربازی گەورەی وڵاتی چین بە ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانی هاوپەیمانی پەکین، لەوانە مەسعوود پزشکیان سەرۆک،کۆماری ئێران دەستیپێکرد.
ئەم نمایشە بە بۆنەی ٨٠ ساڵەی سەرکەوتنی چین لە جەنگی جیهانی دووەم بەرامبەر ژاپۆن بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە هەواڵییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە سوپای چین بڕیارە نوێترین تەکنەلۆژیای سەربازی خۆی پیشانی جیهانی ڕۆژئاوا بدات.
نمایشی گەورەی سەربازیی سوپای چین لە گۆڕەپانی تیانانمەنی پەکین بە ئامادەبوونی ٢٦ سەرکردەی جیهان دەستیپێکرد.
News ID 56651
Your Comment