AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٣٠ ١٤:٥٠

کرانەوەی 500 پڕۆژە ئاوەدانی و ئابووری لە کوردستان

کرانەوەی 500 پڕۆژە ئاوەدانی و ئابووری لە کوردستان

پارێزگاری کوردستان وتی: بە بۆنەی هەفتەی دەوڵەت، 500 پڕۆژە بە 17 هەزار و 546 ملیار تمەن بودجە، لە پارێزگا دەکرێتەوە یان بەردی بنەغەیان دادەنرێت.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش زەرەتەن لهۆن لە کۆبوونەوەی هاوئاهەنگی بەرنامەکانی هەفتەی دەوڵەت لە کوردستان ڕایگەیاند: لە ئەو ژمارەیە 443 پڕۆژە بە 10 هەزار و 400 ملیار تمەن بودجە لە هەفتەی دەوڵەت دەکرێتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: هاوکات لەگەڵ هەفتەی دەوڵەت، هەلمەتی جێبەجێ کردنی 57 پڕۆژەش بە حەوت هەزار و 146 ملیار تمەن بودجە، دەست پێدەکات.

پارێزگاری کوردستان وتیشی: لە هەفتەی دەوڵەتدا، هەڵمەتی جێبەجێ کردنی یەکێک لە کۆریدۆرەکانی باکووری-باشوور لە ڕێگای سنە- کامیاران بە سێ هەزارر ملیار تمەن بودجە ، دەست پێدەکات.

News ID 56487

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha