بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو (پێنجشەمممە) بە کاتی خۆجێی، ڕایگەیاند: نووسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە دەرەوەییەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا(OFAC) 5 ناوەند و تاکێکی ئێرانی لە ناوخۆی ئێران، هونگکۆنگ، تایوان و چین بۆ پاڵپشتی لە کۆمپانیای پیشەسازیی بەرهەمهێنانی فرۆکەسازی ئێران(HESA) کە لە لایەن ئۆفێکەوە گەمارۆ درابوون، دەخاتە لیستی گەمارۆیەوە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئیدعایشی کرد: هێسا کۆمپانیایەکی دەوڵەتیی سەر بە وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری ئێرانە کە فرۆکە سەربازییەکانی ئێران و درۆنەکانی جۆری ئەبابیل(UAV) بەرهەم دێنێت کە لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەکار دەبرێن.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، سەپاندنی ئەو گەمارۆیانەی گرێدایەوە بە ڕاپەڕاندنی یادداشتی ژمارەی 2ی ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، لە پێناو لاوازکردن و چەقخستنە بەردەم توانستی بەرهەمهێنانی چەکی ناهاوسەنگ و باوی ئێران و هێزە جێگرەوەکانی لە ناوچەدا.
بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە، کۆمپانیای کۆنتڕۆڵ ئەمرزای تەورێز بە بەڕیوەبەریی جەواد عەلیزادە هوشیار و کۆمپانیاکانی کلیفتۆن لە هۆنگ کۆنگ، مێکاترۆن لە تایوان، جۆمارس و چانگێژۆ جۆمارس لە چین و کۆمانیای سەر بەو، ئەو 5 ناوەند و کەسە ئێرانییەن کە لەو لیستەدا ناویان هەیە.
Your Comment