AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٨ ٢٠:٤٥

قاڵیباف سەرۆکی کنێسێتی ئیسرائیل شێت دەکات

قاڵیباف سەرۆکی کنێسێتی ئیسرائیل شێت دەکات

سەرۆک پەرلەمانی ئێران لە ژێنێڤ، ئیسرائیلی بە "نازیی سەدەی 21" زانی و وێنەی 2 منداڵی شەهیدبوو بە دەستی ئەو ڕژیمەی نیشان دا، کە ئەمکارەی بووە هۆی تووڕەبوونی سەرۆک کنێسێتی ئیسرائیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش ئەوەی محەمەدباقر قالیباف لە دانیشتنی سەرۆک پەرلەمانانی جیهان لە ژێنێڤی سویسرا، ڕژیمی ئیسرائیلی وەک "نازیی سەدەی 21" وەسف کرد و وێنەی 2 منداڵی شەهیدبوو بە دەستی ئەو ڕژیمەی نیشان دا، سەرۆک کنێسێتی ئیسرائیل بە کاردانەوەیەکی توند، نکۆڵیی لە بوونی منداڵانی برسی لە غەزەدا کرد.

سەرۆک کنێسێتی ئیسرائیل پاش ئەوەی بە ڕاوێژێکی توند و لە وەڵامی سەرۆک پەرلەمانی ئێران، هێرشی کردە سەر میدیای ئەمریکایی نیۆیۆریک‌تایمز بۆ بڵاوکردنەوەی وێنەکان، بە مەبەستی بە چەواشەبردنی ڕای گشتی، وێنەیەکی مەجلیسی ئێران لە کاتی دروشمدان دژی ئیسرائیلی بە ئامادەبووان نیشان دا.

News ID 56200

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha