بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە یەکێک لە گرینگترین چرکەکانی لەناوبردنی چەکەکانی ئەندامی گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگای دیمۆکراتیک، بەسە هۆزات، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی کەجەکە، بە لێدوانێکی هۆشداریی، لەسەر پێداویستی چاکسازی مافی و سیاسی بەربلاو لە درێژەی بەدی هاتنی ئاشتی جەختی کرد و وتی: بێگومان بۆ ئەوەی کە هەنگاوی مێژوویی بگاتە سەرکەوتن، پێداویستی بەپەلە بە چاکسازی مافی جیدی و گۆڕانکاری یاسایی و دەستوور هەیە. ئێمە لە بەرچاوی ئێوەوە و بە ئاگاداری تەواوەوە، چەکەکانمان دەسووتێنین.
بەسە هۆزات بە ئاماژە بە لایەنە سیاییەکانی ئەو چەک داماڵینە، وتی کە بە بێ پشتیوانی یاسایی لە ڕەوتی ئاشتی، هیچ دەستبەرکارییەک بۆ سەقامگیریی بوونی نییە. ناوبراو هەروەها داوای لە کۆمەلگای مەدەنی، هێزە سیاسییەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کرد کە بۆ مسۆگەر کردن و پاڵپشتی لە ئەو تێپەڕینە مێژووییە ڕۆڵی چالاکتر بنوێنن.
بەسە هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی ڕێبەرایەتی کەجەکە، لە ڕێوڕەسمی لەناوبردنی چەکەکانی پەکەکە هۆشدایی دا کە بەدی هاتنی ڕاستەقینەی ئاشتی پیویستی بە چاکسازی بنەڕەتی لە بواری مافی و یاساییەوە هەیە.
News ID 55943
Your Comment