بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە هیچ باسێکمان لەسەر دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان نەکردووە و لە ئەو بارەوە هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە، ئاڵبەت خەریکی لێکدانەوەی پرسەکان لە بەرژەوەندی خەڵکی ئێرانین.
ناوبراو درێژەی دا: لە دوا دانوستانی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا، جیاوازی ڕای زۆر هەبوو لە نێوانماندا کە ئێمە هەندێک لایەنیمان ڕەت کردەوە.
هەروەها ڕایگەیاند کە ئێمە سەرجەم پێشنیار و هەڵوێستەکانمان دوو پرسی سەرەکی تێدا ڕەچاو دەکرا، یەکێکیان درێژەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران و دووهەمیان لابردنی گەمارۆکان لەسەر ئێران بوو و کۆڵەکەی سێهەمیشی دەتوانێت بەڵێنی ئێران بۆ نەچوون بەرەو لای چێ کردنی چەکی ئەتۆمی بێت کێشەیەکمان لەگەڵی نییە.
وەزیری دەرەوی ئێران سەبارەت بە ئەگەری درێژەی دانوستانەکان وتی: لە کاتی ڕاگرتنی هێرشەکانەوە، تەنیا دوو ڕۆژ تێپەڕیوە و هێشتا بۆ دادوەری کردنی لەسەر دەسپێکردنەوە یان سەرکەوتنی دانوستانەکان زووە.
هەروەها وتیشی کە هێشتا خەریکی لێکدانەوەی ئاستی خەسارەکانین کە کەم نەبووە و جیدی بووە. هەروەها خەریکی تاوتوێ کردنی چەند فاکتەری نوێین کە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ڕەچاویان بکەین.
عێراقچی لەسەر ڕاگرتنی شەڕەکەش ڕایگەیاند کە دوژمن پێشتر دەیگوت کە دەبێت بێ هیچ مەرجێک هەموو داواکارییەکانمان قبوول بکات بەڵام داخوازییەکی ئەوان بۆ ئاگربڕ بێ هیچ مەرجێک بوو.
Your Comment