AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٨ ١٢:١٣

نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران بۆ ئیسڕائیل: واز لە تاوانکاری بێنن گەلی ئێران نوغرۆتان دەکات

نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران بۆ ئیسڕائیل: واز لە تاوانکاری بێنن گەلی ئێران نوغرۆتان دەکات

پەرلەمانتاران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هۆشدارییان بە بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنیستی دا کە واز لە درێژەدان بە خراپەکاری و ملهوڕی بێنن، ئەگینا تووڕەیی نەتەوەی ئێران نوغرۆتان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامانی پەرلەمانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، دەستدرێژی دڕندەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی پیرۆزی ئێران و تیرۆری ترسنۆکانەی خەڵکی بێ دەرەتان، ژن و منداڵان، زانا و فەرماندەکانیان شەرمەزار کرد.

پەیام و هۆشدارییەک بۆ هاوکارانمان لە پەرلەمانەکانی وڵاتانی دیکە دەنێرین کە بێدەنگی لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی، هاوبەشی لەگەڵ نیزامی خراپەکارانە.

ئاماژەش درا کە ئەمڕۆ هەموو مرۆڤه ئازادەکانی جیهان دەبێ له بەرامبەر ئەم زوڵمه مێژووییه بوەستن و پشتیوانی له بانگەوازی گەلی ئێران بۆ دادپەروەری بکه ن.

News ID 55575

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha