AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٦ ١٤:١٠

ڕۆیتێرز: ئێران لە ژێر گوشاردا دانوستان ناکات

ڕۆیتێرز: ئێران لە ژێر گوشاردا دانوستان ناکات

هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاند کە تاران لە ژێر گوشاری هێرشەکاندا دانوستانی ئاشتی ئەنجام نادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی دایە سەر دڕندەیی ئیسرائیل لە دژی ئێران.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە ڕۆیتێرزیان ڕاگەیاند کە ئێران بە ناوبژیوانی قەتەر و عومان ڕایگەیاندووە کە لە دۆخێکدا کە لە ژێر هیرشەکانی ئیسرائیلدایە، دانوستان لەسەر ئاگربڕ قبووڵ ناکات.

ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشكر ابکرێت، وتی: ئێرانییەکان بە ناوبژیوان قەتەر و عومان ڕایانگەیاندووە کە تەنیا دوای تەواو کردنی وەڵامی خۆمان بە هیرشەکانی ئیسرائیل، دانوستانی جیدی ئەنجام دەدەن و ئەو ڕاپۆرتانە کە بڵاو دەکەنەوە کە ئێران داوای لە ئەو وڵاتانە کردووە کە ناوبژیوان ی بکەن بۆ ئاگربڕ و دانوستانی ئەتۆمی ، هەڵەیە.






News ID 55513

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha