بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانویل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەندا بە ئاماژە بە هاوکات بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەگەڵ ڕەوتی گفتوگۆکان و نەهێشتنی متمانە لە بواری ئەتۆمی ڕایگەیاند: ئەمن بە دروشمی یەکگرتوویی لە ناوخی ئێران و هاوکاری لەگەڵ جیهان هاتمە سەر دەسەڵات بەڵام ئیسرائیل لە هەمان ڕۆژی یەکەمەوە بە تیرۆری شەهید هەنیە بەدوای دروست کردنی کێشە لە بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانمان بوو.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئێران بە پێی بنەمای بیر و بڕوایی و بە پشت بەستن بە فتوای ڕێبەر، هەرگیز بەدوای چێ کردنی چەکی ئەتۆمییەوە نەبووە و نییە، زیادی کررد: ئێران بەردەوام بەدوای گفتوگۆ و دانوستانەوە بووە بەڵام بەداخەوە زلهێزەکان درۆکانی ئیسرائیلیان باوەڕ کردووە کە بەردەوام بەدوای ئاژوەگێڕی لە ناوچەکەیە.
هەروەها وتیشی کە ئێران هیچکات بەدوای شەڕ و خوێنڕشتنەوە نەبووە بەڵام لە بەرگری لە خۆیدا دوو دڵ نابێت.

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچکات بەدوای شەڕ و خوێنڕشتنەوە نەبووە بەڵام لە بەرگری لە خۆماندا هیکات دوو دڵ نەبووین و ناشبین.
News ID 55479
Your Comment