بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هێرشی کوێرکوێرانەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر وڵاتی ئێران و کرانە ئامانجی یانە و ناوچە نیشتەجێیەکان لە تاران و چەندین شاری دیکە، ژمارێک هاووڵاتی مەدەنی و لەوان عەلی هاتفی (دانیشتووی ئەسەدئاوای هەمەدان و چالاکی ڕیفۆرمخواز و ئەندامی حزبی نەدای ئێرانیان)، مریەم مینایی (دایکێکی 29 ساڵە)، نیلوفەڕ قەڵعەوەند (وەرزشوانی ناسراوە و ڕاهێنەری پیتلاتێس) وێڕای دایک و باوکی، مەهدی پۆڵادوەند (سوارکاری داهاتوودار و ئەندامی یانەی پارێزگایی ئەلبۆرز) وێڕای باوکی گیانباز و دایک و خوشکی و ئەمیرعەلی ئەمنی (مێرمنداڵی تێکواندۆکار) شەهید بوون.
شایانی باسە، بە گوێرەی هەواڵەکان، هێشتا لە بینایەکی ڕووخاوە لە تاران بە هۆی بوردومانی ڕژیمی زایۆنی، 10 منداڵ لە ژێر داروپەردودا ماونەتەوە.
Your Comment