AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٤ ٠٩:٠٢

شەپۆلی پێنجەمی هێرشی مووشەکی ئێران؛ شکستی ئاشکرای سیستەمی بەرگری ئیسرائیل؛ کوژراو و بریندار هەیە

شەپۆلی پێنجەمی هێرشی مووشەکی ئێران؛ شکستی ئاشکرای سیستەمی بەرگری ئیسرائیل؛ کوژراو و بریندار هەیە

وێنەکان باس لە ئەوە دەکات کە ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکە ئێرانییەکان ئامانجەکانیان لە ئیسرائیلی پێلاوە و ئەوە نیشان لە شکستی ئاشکرای سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەوانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، بەرەی ناوخۆیی ئیسرائیل ڕایگەیاند: شەپۆلی نوێی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بەرەو ئیسرائیل ڕەوانە کراوە.

ئەرتەشی ئیسرائیل بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هێرشانە، ڕایگەیاند کە چەندین مووشەک لە خاکی ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل هاوێژراوە و بەو پێیە خەڵک ئەبێ خۆیان لە حەشارگەکان بشارنەوە.

کەناڵی ئەلجەزیرەش بە گێڕانەوە لە زمانی ماڵپەڕێکی ئیسرائیلی وتی: شایەت حاڵان دەڵێن کە مووشەکی ئێرانی لە شوێنێکی ستراتیژیک لە ناوەندی ئیسرائیل داکەوتووە.

کەناڵی 12 ی ئیسرائیل زیادی کرد کە دەنگی تەقینەوەی توند لە چەندین ناوچەی نیشتەجێی لە ناوەندی ئیسرائیل بیستراوە.

فریاکەوتنی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند: بە هۆی داکەوتنی مووشەکێک لە تێلاڤیڤ، 4 ئیسرائیلی بریندار بوون.

ئەوە چەندەمین شەپۆلی ‌هێرشی مووشەکی ئێران لە کەمتر لە 24 کاتژمێرە.

لە شەپۆلەکانی ڕابردوو تا ئێستا کەسێکی ئیسرائیلی کوژراوە و 70 کەسی دیکەش بریندار بوون و خەسار جیدی بەر ناوچە جیاجیاکانی تێلاڤیڤ کەوتووە.

هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لە چەندین تەقینەوە لە بەندەری حەیفا دەکەن.

یەیدعوت ئاحارانوت ڕایگەیاند کە ئێران، لە ماوەی 15 خولەکدا، سێ شەپۆلی هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر ئیسرائیل.

News ID 55450

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha