بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر محەمەد پاکپوور فەرماندەی گشتی سپای پاسداران یەکەم پەیامی خۆیی دوای هەڵبژاردنی لە ئەو پۆستە ،بڵاو کردەوە .
لە پەیامەکەی سەردار پاکپوور هاتووە:
شەهادەتی کۆمەڵێک لە فەرماندەکان و بەرپرسانی باڵای هێزە چەکداەکان و ژمارەیەک لە لێزانانی ئەتۆمی و ژنان و منداڵان لە هێرشی ئیسرائیل لە خزمەت فەرماندەی گشتی هێزەکان سەرەخۆشی و پیرۆزبایی دەکەم
ئەو جەنایەتەی کە ئەمڕۆ ئیسرائیل لە هێرش بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و یەکپارچەیی ئێران ئەنجامی دا، بەدڵنیاییەوە بێ وەڵام نابێت. لە ژێر ڕێبەرایەتی ئێوە و بە هاوڕێی هاوسەنگەرانی ئەرتەشی و دیکەی هێزە چەکدارەکان، ئیسرائیل و ڕژێمی ناڕەوای زایۆنی چارەنووسێکی تاڵ و لێکەوتەیەکی گەورە و کاولکەریان دەبێت.
بە پشتی خودا بۆ تۆڵە کردنەوەی خوێنی فەرماندەکان، لێزانان و خەڵکی ئێران، بەزوویی دەرکەی جەحەندەم بەسەر ئیسرائیل دەکرێتەوە. وَالْحَمْدُ لِلّهِ قاِصمِ الجَّبارینَ مُبیرِ الظّالِمینَ
والامر الیکم
سەرلەشکەر پاسدار محەمەد پاکپوور
فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی ئێران
Your Comment