بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەحسین عەزیزی وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشیی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە سەربازی و زانایانی گەورەی ئێران، ڕایگەیاند: سەرەڕای هەوڵی دوژمنان بۆ دەنگۆخستنەوە لەبارەی ناوچە سنوورییەکانی وەک کوردستان، هیچجۆرە زیانێک بە ژێرخانە سەرەکییەکانی ئەم پارێزگایە نەگەیشتووە.
وتیشی: پاش لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنەکان لە ئەنجامی دەستدرێژیی سەرلەبەیانی ئەوڕۆ (هەینی)ی ڕژیمی جەنایەتکاری زایۆنی، هیچ زیانێک بە ژێرخانەکانی ئاو، کارەبا و پەیوەندییەکانی کوردستان نەگەیشتووە و لە ئێستا چالاکیی ئەو ژێرخانانە و خزمەتگەیاندنیان بە جێجێی پارێزگا بەبێ وەستان بەردەوامە.
Your Comment