AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٢ ١٢:٣٣

کاردانەوەی توندی ئێران بە بڕیاری شۆرای حوکام، پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ناوەندێکی نوێ دەستیپێدەکات

کاردانەوەی توندی ئێران بە بڕیاری شۆرای حوکام، پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ناوەندێکی نوێ دەستیپێدەکات

لە بەیاننامەی هاوبەشی وەزارەتی دەرەوە و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی هاتووە: هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش ڕامانگەیاندوو، ئیران چارەیەکی جگە لە وەڵام بە بڕیارنامە سیاسییەکەی شۆررای حوکام نییە و لە هەمان پێوەندیدا فەرمان بۆ کردنەوەی ناوەندێکی نوێی ئەتۆمی لە شوێنێکی ئەمن دراوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ڕێخکراوی وزەی ئەتۆمی، هەوڵی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی بۆ پەسەند کرانی بڕیارنامە لە شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیان ئیدانە کرد و ئەو هەوڵەیان بەکارهێنانی دووبارەی ئەو شۆرا بۆ ئامانجی سیاسی و بێ بنەمای تەکنیکی و یاسایی وەسف کرد.

ئێران بەردەوام پابەندی بەڵینەکانی خۆی بووە و تا ئێستا هیچ یەکە لە ڕاپۆرتەکانی ئاژانس ئاماژەیان نەداوەتە سەر پابەند نەبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی و لادان لە چالاکییە یاساییەکانی.

ئەو هەوڵانەی چوار وڵاتە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە هەمبەر بەشدار نەبوونی ئیسرائیل لە گرێبەستی قەدەغەی پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی بێدەنگیان راگرتووە و هیچ هەوڵێکان نەداوە هەمبەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیران.

ئەو هەوڵەی چوار وڵاتە بەتواوەتی بەڵگە و پێگە و ئابڕووی ئاژانسی نێودەوڵەتیان بردووەتە ژێر پرسیارەوە و سیاسی بوونی ئەو ناوەندە نێودەوڵەتیەیان زیاتر لە ڕابردوو ئاشکرا کردووە.

لە هەمان پێوەندیدا ئێمە وێڕای دەسخۆشی لە وڵاتانی ئەندامی شۆرای حوکام کە دەنگی نا یان بێ لایەنیان داوەتە ئەو بڕیارنامە، هەوڵی سیاسی ئەو وڵاتانە دەنگی ئەرێیان داوە ئیدانە دەکەین.

هەر ئەو جۆرە کە پشتریش ڕامانگەیاندووە ئێران چارەیەکی جگە لە وەڵام بە ئەو بڕیارنامە سیاسییە نییە و فەرمانی پێویست لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی بۆ ڕێکخستنی ناوەندێکی نوێی ئەتۆمی لە شوێنێکی ئەمن، جێگیر کردنەوەی مەکینەی بەرەوی نوێ لە ناوەندی پیتاندنی فۆردۆ دەرکردووە. هەروەها هەوڵی تریش خەریکە پلانڕێژی دەکرێت کە دواتر ڕایدەگەیێنین.

News ID 55387

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha