بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیداری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و دەستی پێکرد.
لە سەرەتای ئەم دیدارەدا سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە وتی: پەرلەمانی ئێران بە ڕەچاوکردنی یاسای ستراتژیکی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، خۆی بە ئەرکدار دەزانێت لەسەر ڕێبازی دانوستانی چاودێران و هاوکاری دەوڵەت لە پێشخستنیدا.
ڕێبەری باڵای ئێران لە وتەکانیاندا لەم دیدارە وتیان: ئێوە مەجلیسی شۆرای ئیسلامین( پەرلەمانی ئێران)و کەرامەت و پێگەی ئێوە بێ وێنەیە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد:جگە لەو سەنگ و پێوەرە یاساییەی کە لە هەموو پەرلەمانەکان هەیە و هەموو مەجلیسەکان لە ئاستێکی بەرزدا دادەنێت، پێوەرێکی دیکەمان هەیە، پێوەرێکی دیکە، ئەویش سەنگ و قورسایی ڕاستەقینەیە؛ لە هەندێک شوێن هەیە و لە هەندێک شوێن نا.
ئەگەر لەم ڕوانگەیەوە لێی بڕوانین، ئەوا ڕوون دەبێتەوە کە پێگەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کوێی سیستەمی کۆماری ئیسلامیدایە. دەمەوێت ئەمە بڵێم؛ وەک مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ئێرانی ئیسلامیدا، کەرامەت و پێگەی ئێوە - لەم دونیایەدا بێهاوتایە. ئێوە مەجلیسی شۆرای ئیسلامین.
ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد: نوێنەر دەبێت خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە بەرامبەر خودا و یاسا ، نابێ دەستوەردان بکەن لە بەرژەوەندی تاکەکەسی لە بڕیاردان و دەنگداندا.
پەرلەمان دەبێت هەڵوێستی چارەنووسساز و شۆڕشگێڕانەی هەبێت لەسەر پرسە دەرەکییەکان.
ڕلبەری بە ئاماژەدان بە گرنگی و کاریگەریی وتارەکانی نوێنەران، داوای لێکردن گرنگی بە کاریگەریی وتار و کردەوەکانیان بدەن و وریا بن لەوەی وتاردان بە خراپ بەکارنەهێنن دژی وڵات و سیستەم و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان .
جەختیشیان،کرد: ئەو وتارەی لە مینبەری پەرلەمانەوە دەیدەن پێویستە هیوابەخش و دڵنیاکەرەوە بێت. بێگومان بەپێچەوانەی سەردەمێکی ڕابردوو کە لە بڵندگۆی پەرلەمانەوە دەمەقاڵە و ناکۆکی دەردەچوو، پەرلەمانی ئەمڕۆ جێی مشتومڕ نییە و تاڕادەیەکی زۆر دڵنیاکەرەوەیە.
ڕێبەری شۆڕش بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە پاراستنی یەکگرتوویی نەتەوەیی ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک پێویستترە، زیادیان کرد: وەک چەندین جار وتوومانە، دەبێت یەک دەنگ لە وڵاتەوە بێتە دەرەوە لەسەر پرسە بنەڕەتییەکان، و میللەت و نیزامی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات وەک یەک دەست بێت.
Your Comment