بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی میدیایی دەزگای داد، حوکمی لە سێدارەدانی 9 ئەندامی گرووپی تەکفیری- تیرۆریستیی داعش بە پشتڕاسکرانەوەی حوکمەکەیان لە لایەن دیوانی باڵای داد، ئەوڕۆ ئەنجام درا.
شایانی باسە، ئەو 9 کەسە لە ڕێبەندانی ساڵی 1396ی هەتاوی لە کاتی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە شارە سنووری و ناوەندییەکانی ئێران، لە لایەن تۆڕی ئەمنی و هەواڵگریی هێزەکانی سپاوە دەستگیرکران و هاوکات لەوان چەندین جۆرە چەکی و تەقەمەنیی وەک چەکی تیربار و 50 نارنجۆک و کۆڵت و دووربینی تێرماڵ گیرا.
Your Comment