AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٩ ١٠:٢٣

هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا و کوردی سووریا تا کەی درێژەی دەبێت؟

هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا و کوردی سووریا تا کەی درێژەی دەبێت؟

ئەمریکا لەم دواییەدا ژمارەی هێزی سەربازی خۆی لە سووریا کەم کردووەتەوە و هاوکات بە داخستنی زۆری بنکەکانی خۆی، گوشارەکان لەسەر هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ تێکەڵ بوون لە ئەرتەشی سووریا زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا لە هەفتەکانی دوایی نزیکدا 500 هێز لە 2 هەزار هێزی خۆیی لە سووریا کشاندووەتەوە و ژمارەی بنکەکانی لە هەشتەوە بۆ یەک بنکە کەم کردووەتەوە. هەندێک لە شرۆڤەکارانی پێیان وایە کە ئەوە پێشکەییەکە بۆ کشانەوەی تەواوی ئەمریکا لە سووریا و هەندێکیش پێیان وایە کە ئەمریکا لەو ناوچە بە شێوەی سنووردار هەر دەمێنێتەوە.

توماس باراک نوێنەری ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەیەوێت ژمارەی بنکە سەربازییەکانی لە سووریا کەم بکاتەوە و ژمارەی هێزەکانیشی کە زیاتر لە پارێزگای دێرەزوورن کەم دەکاتەوە.

باراک جەختی کرد کە هێزەکانی هەسەدە ڕۆڵی زۆر گرینگیان لە داهاتووی سووریا هەیە و ئەبێ لە پێکهاتەی دەوڵەتی نوێ لە دیمەشق تێکەڵ ببن و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە ڕاست بین بن.


کریستیەن ڕۆنزی، شرۆڤەکاری ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێی وایە کە قسەکانی نوێنەری ئەمریکا هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتی کەم کردنەوەی یەکمایەتی سووریا لەلایەن واشنتۆنەوە و پێی وایە کە ئەمریکا لەمەوبەدوا بەرپرسیارێتی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سووریا دەخاتە ئەستۆمی حکومەتی ناوەندی و هاوبەشە ناوچەییەکانی.

بەڵام بەم حاڵەوە کشانەوەی ئەمریکا لە ماوەیەکی کەمدا دوور لە چاوەروانییە چونکوو پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە کە ئەو هێزانەی کە ماوەنەتەوە هەر درێژە دەدەنە بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکان لە سووریا بەتایبەتی لە کەمپی هەۆل کە بڕیارە لە داهاتوودا ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکرێت.

کارۆلاین ڕۆز، بەرپرسی دۆسیەکانی جەنایەت و پێکدادان و کشانەوە سەربازییەکان لە توێژینگەی New Lines پێی وایە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لەوانە کەم کردنەوەی بنکەکان و گوشار لەسەر هەسەدە بۆ تێکەڵ بوون لە ئەرتەشی سووریا، نیشانەیەکی ڕوونە بۆ ویستی ئەمریکا بۆ کشانەوەی تەواو لە سووریا هەر وەکوو ئەوە کە لە عێراق ڕووی دا.


ناوبراو پێی وایە کە گوشار بۆ خێرا کردنەوەی ڕەوتی تێکەڵ بوونەکە، ئەگەرچی بووەتە هۆی ئەنجامی هەندێک هەوڵ بەڵام کێشەی قووڵی نێوان هەسەدە و حکومەتی ناوەندی لەسەر چییەتی و شێوەی تێکەل بوونەکە هێشتا لەمپەری سەرەکییە.

News ID 55325

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha