بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسغەر جەهانگیر، وتەبێژی دەزگای داد، ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی: ئەو دوو تۆمەتبارە کە لە حەشارگەی خۆیان لە نزیک شیراز بوون، چەند خولەکێک لەمەوبەر دوای ناسینەوەیان دەستبەسەر کراون.
جەهانگیر وتیشی: ناسنامەی تۆمەتباران ناسراوە و هەردووکیان خەڵکی پارێزگای فارسن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان لە کاتی دەستگیرکردنیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا تێکهەڵچوون، کە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەیان لێکرا و برینداربوون.
Your Comment