AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٧ ١٠:١٣

کاردانەوەی تاران بە بڕیاڕی ئەمریکا بۆ قەدەغەی سەفەری هاووڵاتیانی ئێرانی

کاردانەوەی تاران بە بڕیاڕی ئەمریکا بۆ قەدەغەی سەفەری هاووڵاتیانی ئێرانی

بەرپرسی گشتی کاروباری ئێرانیانی دەرەوەی وڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ قەدەغە کردنی چوونی هاووڵاتیانی ئێرانی و چەند وڵاتی دیکە کە زۆربەیانی موسڵمانن، بۆ چوون بۆ خاکی ئەو وڵاتەی بە توندی دزێو وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا هاشمی ڕەجا بەرپرسی گشتی کاروباری ئێرانیانی دەرەوەی وڵاتی وەزارەتی دەرەوە لەسەر هەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ ڕێگری لە چوونی هاووڵاتیانی ئێرانی و چەند وڵاتی دیکە کە زۆربەیان موسڵمانن، بۆ خاکی ئەو وڵاتە، وتی: بڕیاری ئەمریکا بۆ ڕێگری لە قەدەغەی چوونی هاووڵاتیانی ئێرانی- بەس لەبەر ئایین و نەتەوەکەیان- نەک نیشانەی دوژمنایەتی قووڵی بڕیاردەرانی ئەمریکی لەگەڵ خەڵکی ئێران و موسڵمانانە بەڵکوو پێشێل کرانی بنەماکانی مافی نێودەوڵەتی، لەوانە بنەمای جیاوازی دانەنان و مافی بنەڕەتی مرۆڤ دێتە ئەژمار.

ناوبراو زیادی کرد: بێبەری کردنی سەدان ملیۆن کەس لە مافی سەفەر بۆ ئەو وڵاتە ئەویش تەنیا لەبەر بیر و بڕوا و نەتەوەکەیان، نیشانەی جیاوازی دانانی رەگەزی و ڕەگەزپەرستی سیستەماتیک لە نێو دەسەڵاتدارانی ئەمریکایە و پێشێل کرانی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لە بواری مافی مرۆڤ دێتە ئەژمار و بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی دەوڵەتی ئەمریکای بەدواوە دەبێت.


News ID 55308

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha