AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٥ ١٨:٠١

وەفدی هاوبەشی کورد بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق دیاری کرا

وەفدی هاوبەشی کورد بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق دیاری کرا

وەفدی هاوبەشی کوردی سووریا بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق، بە هاوسەرۆکیی پەروین یووسف و محەمەد ئیسماعیل دیاری کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەڵ یووسف ئەندامی سەرکردایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا(ENKS) لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ کوردستان 24، ڕایگەیاند: وەفدی هاوبەشی کوردی سووریا لە پارت و ڕەوتە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی سووریا، بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی کاتیی دیمەشق، بە هاوسەرۆکیی پەروین یووسف و محەمەد ئیسماعیل دیاری کرا.

وتیشی: ئەندامانی دیکەی ئەو وەفدە بریتین لە، "ئاڵدار خەلیل"(ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پەیەدە)، "ڕەیحان لوقۆ"(وتەبێژی كۆنگرەی ستار)، "سەڵاح دەروێش"(سكرتێژی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا)، "ئەحمەد سلێمان"(جێگری سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا)، "سلێمان ئوسو"(ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنەكەسە)، "نەسرەدین ئیبراهیم"(سكرتێژی پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا[ئەلپارتی]) و "فەیسەڵ یوسف"(وتەبێژی ئەنەكەسە).

News ID 55295

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha