ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: وردە سەعد هەواڵنێری هەواڵدەری مێهر، گفتوگۆیەکی لەگەڵ شێخ محەمەد زەعبی ئەندامی شۆرای ناوەندی کۆبوونەوەی زانایانی موسڵمانی لوبنان ئەنجام داوە کە لە خوارەوە کوەرتەیەکی دێت.
ناوبراو لە ئەو گفتوگۆیەدا رایگەیاند: ئیمام خومەینی تێگەییشتنێکی قووڵی لە بەرژەوەندی هێزە ستەمکارەکان، پیلانە وەیشوومەکانیان بۆ وڵاتانی لاوازی جیهان هەبوو. ئەو ستەمکارییە بووە هۆی ئەوەی کە هێزە گەورەکان هەمیشە زیاد بکەن و ببنە لەمپەر لەسەر ڕێگای بەهێز بوونەوەی جیهانی ئیسلام.
یەکگرتوویی ئیسلامی بووەتە یەکێک لە بنەماکانی دەستووری ئێران و سەرجەم سیاسەتەکانی خۆی لەسەر ئەو بنەما داناوە و هەوڵ دەدات بۆ یەکگرتوویی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی لە جیهانی ئیسلامدا.
ئیمام وتیان: ئێمە ئامادەین تا لە هەر دۆخێکدا لە ئیسلام و وڵاتانی ئیسلامی و سەربەخۆییان بەرگری بکەین.
شێخ محەمەد زەعبی سەبارەت بە پرسی فەلەستین دوای لەناوچوونی ڕژێمی شا لە ئێران و هۆکارەکانی دوژمنایەتی ڕۆژاوا لەگەڵ شۆڕش ئیسلامی ئێران وتی: ئیمام خومەینی بەردەوام نیگەرانی فەلەستین بوو و ئەوەش لە بیر وبڕوای بە یەکگرتوویی ئیسلامییەوە سەرچاوەی دەگرت. ئوان بەردەوام دەیانوت کە چارەیەک جگە لە پاڵثشتی لە موسڵمانانی فەلەستین نییە و ئەوە ئەرکی هەموو موسڵمانانە کە پاڵپشتی لە فەلەستین بکەن و دوای رووخانی دەسەڵاتی شا لە ئیرانیش باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئیران داخرا و پێیان لە ئێران دابڕا.
ئیمام خومەینی بۆ لەبیر نەکرانی پرسی فەلەستین دواهینی مانگی رەمەزانی وەکوو ڕۆژی قودس و پاڵپشتی لە فەلەستین ناولێنا و هەر ئەو پاڵپشتییە بێ سنوورە لە بەرخۆدان هەمبەر ئیسرائیل لە ئاستی سەربازی، سیاسی و فەرهەنگی بووە هۆی ئەوەی کە شۆڕشی ئیسلامی و کۆماری ئیسلامی ببێتە دوژمنی ڕۆژاوا .
هەروەها لەسەر خاڵە بەهیزەکانی ئیمام خومەینی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کێشە گەورەکانی بەردەم شۆڕش ئیسلامی و ڕۆڵی ئیسلام لە پێکهاتنی بەرخۆدان وتی: تێگەییشتن لە لایەنەکانی کەسایەتی ئیمام خومەینی سەرەڕای سادەبوونی دژوارە. بێ گومان ئیمام خومەینی لەسەرەتادا پشتی بە خودا گەرم بوو و کەسێکی ماندوویی نەناس بوو.
ئەوان هەروەها زانیاری زۆری لەسەر پیلان، پڕۆژە و بەرژەوەندی و ئامانج و ئەنگێزەکانی دوژمن و هەروەها چییەتی خەڵکی ئیران و دەفرایەتیان هەبوو.
Your Comment