بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئێرانی وێڕای "نەگونجاو" وەسفکردنی پێشنیاری نوێی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لەگەڵ تاران، وتی: ئێران لای وایە کە پاژ و بڕگەکانی پێشنیاری نووسراوەی ئەمریکا لەگەڵ ئەو شتەی کە دەتوانێ پێوەرێکی دادپەروەرانە و واقیعگەرانەی ڕێککەوتنێکی شیمانەیی وێنا بکرێت، زۆر دوورە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئێرانییەکان بە دیتنی ئەو پەیامە خەیاڵی و یەک لایەنە کە تا ئەو ڕادەیە دوور لە واقیعە، تەواو دڵسارد بوونەتەوە.
Your Comment