بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری له پارێزگای فارس له ئێران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تیرۆركردنی دادوه‌رێكی دیار له شیراز به ناوی ئیحسان باقری ڕاگه‌یاند كه له هێرشێكدا له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه له كاتی ڕۆشتنی بۆ كاره‌كه‌ی كوژرا.
ئیحسان باقری، دادوەری لقی 102ی دادگای تاوانەکانی شیراز، لەکاتی دەرچوون لە ماڵەکەی، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کرایە ئامانج.
پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ناسینەوەی تاوانبار یان ئەنجامدەرانی ئەم ڕووداوە.
تا ئێستا هیچ کەس نەگیراوە و تاوانلار هەڵاتووە.
Your Comment