AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٤ ٠٨:٣٠

هاوسەرۆکی پەیەدە: حکوومەتی سووریا دەیەوێت خۆسەریی کورد لەناو ببات

هاوسەرۆکی پەیەدە: حکوومەتی سووریا دەیەوێت خۆسەریی کورد لەناو ببات

غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی پەیەدە بە ڕەخنە لە ڕۆڵی تورکیا لە پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریسیتییەکان، سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی پڕۆژەی دیمۆکراتیکی باکووری سووریا لەلایەن تیرۆریستەکانەوە هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕەوتی کۆنفڕانسی پرسی کورد و گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ئاتینی پێتەختی یوونان، غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پەیەدە، بە ڕەخنە لە ڕۆڵی تورکیا لە پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان، نیسبەت بە هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی پڕۆژەی دیمۆکراتیکی کوردستانی سووریا هۆشداریی دا و خوازیارری بە فەرمی ناساندنی مافی گەلی کورد لە سیستەمێکی دیمۆکراتیکی کرد.


لە ئەو کۆنفڕانسەدا غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایگەیاند کە جەنایەتە جەنگی و هێرشەکانی تورکیا هەر درێژەی هەیە و تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرەش لە ڕێگای هەیئەت تەحریرولشامەوە گەییشتوونەتە دەسەڵات.

ناوبراو زیادی کرد کە لە پێکهاتەی ڕژێمی سووریا، چەندین گرووپی میلیشا هەیە و تورکیا بە ڕاشکاوانە پاڵپشتیان دەکات کە ئامانجی سەرەکیان لەناوبردنی پڕۆژەی دیمۆکراتیکی کوردستانی سووریایە.

غەریب حەسۆ هەروەها جەختی کرد کە ئەوان خوازیاری سیستەمێکی دیمۆکراتیکن کە تێیدا مافی گەلی کورد بە فەرمی بناسرێت.


News ID 55155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha