AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٨ ١٢:٠٧

عێراقچی: ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمەوە نەبووە و نییە

عێراقچی: ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمەوە نەبووە و نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەندامێتی ئێران لە ناوەندگەلێک وەکوو بریکس و ڕێکخراوی هاوکاری شانگها نیشانی دەدات کە بەدوای ڕۆڵگێڕانی چالاک لە پێکهاتنی سیستەمی چەند جەمسەری، یەکسان و دادپەروەرانە لە ئاستی نێودەوڵەتیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەکۆی گفتوگۆی تاران لێدوانی دا.


لە لێدوانەکەی عەباس عێراقچیدا هاتووە: لە ئۆکتۆبەری 2023 ەیەوە تا ئێستا شەست هەزار فەلەستینی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەست داوە و ملیۆنان کەس ئاوارە بوون و ئەوانەش کە ماون گەمارۆ دراون و لە دۆخێکی قەیراناویدا ژیان دەکەن. ئەوەش جێگای داخە کە جیهان نەیتوانی هەمبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل کاردانەوە بنوێنێت و بۆ هەمووان ئەوە سەلمێندرا کە نابێت لایەنی سەروو ناوچەیی، چارەنووسی ناوچەکەی ئێمە دیاری بکەن.

ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا پێویستی بە پێداچوونەوەتەیکی بنەڕەتی لە ڕوانگەی خۆیەوە هەیە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە ئەو ڕاستییە درۆییە و سەپێندراوە بگۆڕین و بە پشت بەستن بە هاوکاری، ڕێککەوتن و بایەخە هاوبەشەکان، سیستەمێکی ڕاستەقینە، خۆجەیی و گونجاو لە ناوچەکە بنیات بنێین.

لە ئاوەها دۆخێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران بنەمای سیاسەتی دەرەوەی خۆیی لە سەر سێ بنەما داناوە: هاوکاری زۆر لەگەڵ دراوسێکان، پەرەپێدان بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە نوێیەکان و وڵاتانی باشووری جیهان و پێوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی جیهان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای جیهان.

لە ڕوانگەی ئێمەوە ئاسایش و گەشەپێدانی هەر وڵاتێک پێوەندی بە ئاسایش و گەشەی دراوسێکانەوە گرێ دراوە. بۆیە، لە جیاتی بەردەوامی ڕوانگەی لەسەر بنەمای هەڕەشە، پێویستە ڕوانگەی لەسەر بنەمای هەل و هاوکاری ئابووری دابنرێت.

ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە بە بێ شوێنگیری ڕاستبینانە، قووڵ و هەملایەنەی پرسی فەلەستین مومکین نییە. ئێمە ڕێگاچارەیەکی ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەری پرسی فەلەستین پێشنیار دەکەین: بەڕێوەبردنی گشت پرسی نەتەوەیی بە بەشداری سەرجەم خەڵکی فەلەستین، لەوانە موسڵمان، مەسێحی و جوولەکە تا سەبارەت بە سیستەمی سیاسی داهاتووی ئەو وڵاتە بڕیار بدەن. هەر ئەوە دەتوانێت هاوشێوەی ئاپارتایدی خەڵکی ئەفریقای باشووری کۆتایی بهێنێت بە چەندین ساڵ داگیرکاری، هەڵاواردن و نادادپەروەری و بەستێن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و پێکهاتنی دەوڵەتێکی یەکگرتوو و گشت گیر لە سەرتاسەری فەلەستین پێک بهێنێت.


لە پاڵ هەموو پرسە ناوچەییەکان، یەکێکی دیکە لایەنە گرینگەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران، پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەی ئێمە و گەمارۆ تاک لایەنە و ستەمکارانەکانە کە بە سەر گەلی ئێران سەپێندراوە.

ئێران وەکوو ئەندامێکی گرێبەستی پەرەپێنەدان بە چەکی ئەتۆمی، لەسەر بنەمای ئایینی و ئەخلاقی خۆی هەرگیز بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نەبووە و پابەندی خۆی بە بنەمای وەبەرنەهێنان و بەکارنەهێنانی چەکی ئەتۆمی داناوە.

ئێمە خوازیاری ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و یەکسانین کە مافی ئێمە بۆ کەڵکوەرگرتن لە زانستی ئەتۆمی لەبەرچاو بگرێت و گەمارۆکان لەسەرمان هەڵبگرێت.

News ID 55065

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha