بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانی وتی: "سووریایه‌كمان ده‌وێت بۆ هه‌مو پێكهاته‌كان بێت و مافی هه‌موانی تێدا پارێزراو بێت، ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و وڵات چوه‌ته قۆناغێكی نوێوه كه نیشانه‌كه‌ی ئاشتی و به‌شدارییه له بنیاتنانه‌وه‌ی سوریای نوێ‌دا.
له كۆتایی زنجیره‌یه‌ك كۆبونوه‌وه‌ی سیاسی، سه‌ربازی و ئه‌منی كه له دوێنێوه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا به‌رێوه‌ده‌چێت، به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنی 29ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2026ی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و حكومه‌تی كاتیی سوریا به‌ڕێوه‌چون، مه‌زڵوم عه‌بدی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له ساتێكی مێژوییدا له به‌رده‌متاندا وه‌ستاوین كه تێیدا لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژوی سووریا داده‌خه‌ین و ده‌ست به كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ین كه نیشانه‌كه‌ی ئاشتی، سه‌قامگیریی و بنیاتنانه‌وه‌ی نیشتمانه".
زیادیشی کرد: "له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه، شه‌رڤانانی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌یان له یه‌كێك له دژوارترین قۆناغه‌كانی سووریا گرته ئه‌ستۆ، زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كانی سووریایان سه‌ره‌تا له حوكمی به‌عس و دواتر له تێرۆری داعش ڕزگار كرد، له‌میانه‌ی ئه‌م بەرخۆدانەدا شه‌رڤانانی كوڕ و كچمان گرانبه‌هاترین شتی خۆیان پێشكه‌ش كرد، گیانی خۆیان به‌خشی و هه‌زاران شه‌هیدمان به‌خشی له پێناو داهاتوویه‌كی ئارام بۆ مناڵانی سووریا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و وڵات چوه‌ته قۆناغێكی نوێوه كه نیشانه‌كه‌ی ئاشتی و به‌شدارییه له بنیاتنانه‌وه‌ی سووریای نوێ‌دا. دوای ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شه‌رع و ته‌واوكردنی پڕۆسه‌كانی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانمان له‌ناو لیواكانی سوپای سووریادا، ئه‌مڕۆ كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌ك هێزێكی سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆ به ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین".
مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌شڵێت، "یادی شه‌هیدانمان له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ڵده‌گرین و قوربانییدانیان له ویژدانماندا ده‌پارێزین، چونكه ئه‌وان بۆ جه‌نگ نه‌جه‌نگان، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه جه‌نگان ڕۆژێك بێت كه سوورییه‌كان پێویستیان به جه‌نگكردن نه‌بێت، ده‌مانه‌وێت ئه‌م ڕۆژه سه‌ره‌تای په‌ڕینه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بێت له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگه‌وه بۆ مه‌یدانه‌كانی بنیاتنانه‌وه، له سه‌رده‌می چه‌كه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئاشتی و له قۆناغی به‌رگریكردن له سووریاوه بۆ قۆناغی بنیاتنانه‌وه سووریا".
باسی له‌وه‌شكردوه، مافی په‌روه‌رده به زمانی كوردی یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و مافانه‌ی كه گه‌لی كوردمان له ده‌یه‌كانی ڕابردوه‌وه هه‌وڵی بۆ داوه، سه‌رۆك شه‌رع له چه‌ندین بۆنه‌دا پاراستنی ئه‌م مافه‌ی ڕاگه‌یاندووه، وه‌ك له‌وه‌وه هه‌ستمان پێكردوه، هه‌ڵوێستێكی كراوه‌ی هه‌بووه سه‌باره‌ت به مافی په‌روه‌رده به زمانی دایك و گه‌شه‌پێدانی بڕیاری ئێستا له داهاتوودا. له‌م ساڵه‌دا كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بچینه قۆناغێكی تر له داهاتوویه‌كی نزیكدا".
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە 11ی (تشرینی یەکەم/10)ی 2015 لە کاتی شەڕی ناوخۆی سوریادا دامەزرا، سەبارەت بە ژمارەی شەڕڤانانیان، گۆڕانکاری گەورە بەسەر هێزەکانیاندا هاتووه، پێشتر ژمارەی هێزەکانیان بە نزیکەی 100 هه‌زار شەڕڤان دەخەمڵێندرا کە لە کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی تر پێکهاتبوون.
گرنگترین ئەرکی هه‌سه‌ده رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش بو لە پایتەختەکەی (ڕەققە) و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوون، جگه له‌وه‌ش ئه‌ركیان چاودێریکردنی دەستبەسەرکراوە توندڕه‌وه‌كانی داعش بو لە زیندانەکان (وەک زیندانی غوێران) و کەمپەکانی خێزانی داعش (وەک کەمپی هۆل)، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن بو پاراستنی خاک و ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
Your Comment