کوژران و بریندار بوونی ۶ سه‌ربازی تورکیا له‌ شه‌ڕی په‌که‌که‌

له‌ ئاکامی شه‌ڕ و پێکادانی نێوان سوپای تورکیا و ‌هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، ۶ سه‌ربازی تورک کوژران و بریندار بوون.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ حورییه‌ت، له‌ شه‌ڕی نێوان هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی تورکیا و چه‌کدارانی باڵی سه‌ربازی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ پارێزگای هه‌کاری ۳ سه‌رباز کوژران و ۳ هێزی دیکه‌ش بریندار بوون.

 ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ حورییه‌ت نووسی ۵ هێزی په‌که‌که‌ش بریندار بوون، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ن ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی په‌که‌که‌وه‌ پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.

 شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ تورکیا له‌ چه‌ند مانگ له‌مه‌وپێشه‌وه‌ تا ئێست نارامی به‌خۆوه‌ ده‌بینێ و ده‌وڵه‌تی تورکیاش په‌که‌که‌ به‌ به‌رپرسیاری نائارامییه‌کان تۆمه‌تبار ده‌کات.

News Code 5486

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =