AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٣١ ١٧:٢٨

ناوەڕۆکی پەیامی ڕێبەری ئێران بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا و وەڵامەکەی پووتین

ناوەڕۆکی پەیامی ڕێبەری ئێران بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا و وەڵامەکەی پووتین

باڵوێزی ئێران لە مسکۆ سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیامی ڕێبەری ئێران بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕایگەیاند: ئەو پەیامە ڕەهەندی جۆراوجۆری لە خۆ دەگرێت و دەروەستی بە دانوستانەکانەوە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە مسکۆ، سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیامی ڕێبەری ئێران بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕایگەیاند: ئەو پەیامە ڕەهەندی جۆراوجۆری لە خۆ دەگرێت و هەر وەک بەڕیز عێراقچی وتیان، ئەو پەیامە بۆ درێژەدان و تۆکمەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دۆستانی ناوچەییە و دەروەستی بە دانوستانەکانەوە نییە.

ڕاشیگەیاند: ڕێبەری ئێران لە پەیامەکەیاندا ئاماژەیان بە هەندێک بوار کردبوو کە پووتینیش لە سەر هەمان بوارگەل دوابوو و تەنانەت بەڕێز عێراقچی لە دیدارەکانی لە کاتی ڕادەست‌کردنی پەیامی رێبەری، ڕوونی کردەوە کە هەم پەیوەندییەکانمان سیاسەتی دراوسێتییە و هەم هەڵوێستی هاوبەشمان لە بوارە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا هەیە و بەردەوام دەبێت و دەروەستی بە هیچ وڵاتێکی دیکەوە نییە.

جەلالی زیادی کرد: ڕێبەری ئێران لە پەیامەکەیاندا ئاماژەیان بە هەندێک بوار کردووە کە پووتین‌ـیش لە وەڵامەکەیدا ڕوانیویەتییە هەمان بوارگەل و بە گوێرەی سێرگەی لافرۆڤ، سەرۆک کۆماری ڕووسیا زۆر لە کۆمەڵەی پەیام و دیدارەکان ڕازی بووە و تەنانەت خودی پووتینیش چەندین جار لە کاتی ڕاەست‌کردنەوەی پەیامەکەی دووپاتی کردەوە لە ئێمە پەیوەندیی زۆر گرنگمان پێکەوە هەیە و ئەگەر پێشتر بۆ هاوبەشی هەنگاومان هەڵدەگرت، ئەوا دوای واژۆکرانی پەیمانی کۆگری هاوبەشی ستراتژیک، پەیوەندییەکانمان تەواو ستراتژیک بۆتەوە.

News ID 54706

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha