AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٤ ٢٢:٣٥

هەڵوێستی نوێی ئیسرائیل هەمبەر بە ئێران و تورکیا

هەڵوێستی نوێی ئیسرائیل هەمبەر بە ئێران و تورکیا

وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنی هەمبەر بە ئێران و ڕۆڵی تورکیا لە سووریا و لوبنان هەڵوێستی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیه"، گەدعون ساعەر وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنی ئیدعای کرد: مۆڵەتی گەڕانەوە بۆ هەلومەرجی بەر لە 6ی ئاکتەوبر نادەین، هەر بۆیە دەبێ ئیزنی کۆچبەریی خۆویستانە بە دانیشتووانی غەزە بدرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەو ڕژیمە بۆ سەر سووریا، زیادی کرد: هەموو چالاکییە سەربازییەکانی ئێمە لە سووریا بۆ پاراستنی ئاسایش و پێشگری لە هەڕەشەکانە و مەبەستێکی ترمان نییە.

ساعرە هەروەها لەبارەی ئێرانەوە وتی: لە پێناو پێشگری لە دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی هەوڵ دەدەین و ڕەوتی دیپلۆماتیک بەدوور دەبینین.

وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنی وتیشی: ڕۆڵی تورکیا بە سووریا نابەسترێتەوە، بەڵکوو لە لوبنانیشدا ڕۆڵی نەرێنی هەیە و ئێمە سەبارەت بە ڕۆڵی نەرێنیی تورکیا لە سووریا و لوبناندا نیگەرانین.

News ID 54489

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha