بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ئینگلیزی ڕۆژنامەی شەرقەلئەوسەت لە بێ هیوایی کوردی سووریا لە ڕەوتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە، بەهۆی پەراوێز خستنی کوردەکان هەواڵی دا. بەم پێیە، شۆرای نیشتمانی کوردی سووریا بڕیاری خۆی بۆ بایکۆتی ڕێوڕەسمی دەسپێکی کاری دەوڵەتی نوێ، سەرەڕای وەرگرتنی بانگهێشت نامەی فەرمی جەختی کردووە.
فەیسەل یووسف، وتەبێژی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە گفتوگۆ لەگەڵ شەرقولئەوسەت وتی کە دەوڵەتی نوێ لە دیمەشق لەگەڵ ئێمە سەبارەت بە پێکهێنانی ئەو دەوڵەتە ڕاوێژی نەکردووە و هەروەها لە هەڵبژاردنی ئەندامان یان پۆستەکانی باسی نەکردووە. ناوبراو جەختی کرد کە هێزە سیاسییە کوردەکان تەنیا نوێنەران و بەرگری کارانی مافی کوردانن. ناوبراو زیادی کرد: ئێمە تەنیا ویستمان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە؛ نیگەرانی ئێمە ئەوەیە کە خواستەکانی خەڵکەکەمان بە شێوەی یاسایی بە فەرمی نەناسرێت.
یووسف هەروەها شرۆڤەی کرد کە پێشنیاری بەشداری لە حکومەتی داهاتوو نەدراوەتە کوردەکان.ناوبراو بە دەربڕینی بێ هیوایی وتی: هیوادار بووین کە دەوڵەتی نوێ خواستەکانی گەلی کورد کە دووهەم ئێتنیکی گەورەی وڵاتی سووریان، بە فەرمی بناسێت و مافی ئەوان وەکوو هاوبەشێک لە پێکهاتەی سووریای نوێ پێیان بدات.
زەید سفوک لە بزووتنەوەی سەربەخۆی کوردستانەوە بە شەرقولئەوسەتی وت کە دەوڵەت یشەرع ڕەوایی نییە و لە ڕێگای بڕیاری تاک لایەنەوە پێک هاتووە و نوێنەری یەک لایەنی سیاسییە. ئەو حکومەتە توانایی حکومڕانی بە سەر سووریا یان ئاوەدان کردنەوەی وێرانییەکانی بەجێماو لە حکومەتی بەعسی نابێت.
Your Comment