AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٠ ١٥:٠٣

تاران هاتنی نامە لە لایەن ترامپی ڕەتکردەوە

تاران هاتنی نامە لە لایەن ترامپی ڕەتکردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا لە وەڵام بە ئەوەی کە ئایا نامەی ترامپ بۆ ئێران نێردراوە، وتی: نا، نامەیەکمان وەرنەگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعلی بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا نامەیەک لەلایەن ترامپەوە بۆ ئێران نێردراوە، رایگەیاند: نا، نامەیەکمان وەرنەگرتووە.

ناوبراو سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران وتی: هەڕەشە و بەکارهێنانی زۆرەملێ بە پێی هەموو یاساکانی قەدەغەیە و لادانێک لە ئاستی نێودەوڵەتییە.

بەقایی سەبارەت بە ڕێگری لە هەناردە کردنی گازی ئێران بۆ عێراق وتی: ئەو جۆرە لێدوان و کارانە، دانپێدانان بە یاساشکێنی و جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند کە نیگەرانی خۆمان هەمبەر دۆخی سووریا و دزەی هەندێک وڵات لەوێ ڕاگەیاندووە.

بەقایی سەبارەت بە پرسی کۆچاندنی زۆرەملێ خەڵکی غەززە وتیشی کە وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ هەموو ڕێگاکان بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری بگرنە پێش.


ناوبراو هەروەها لەبارەی ڕۆڵی نووسینی نامە لەلایەن ئەمریکاوە و دەسپێشخەری ئەمریکا بۆ ئەنجامی دانوستان زیادی کرد: دانوستان پرسێکی جیاوازە لەگەڵ ئۆپراسیۆنی ڕەوانی و مێدیایی.


وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی ئێران سەبارەت بە کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێ هاوپەیوەند بە پرسی سووریا وتی: هەموو ئەو لایەنانەی کە لە گۆڕانکارییەکانی سووریا ڕۆڵی خۆیان دەبیننەوە بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆیان هەیە.


بەقایی لەباروی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە هاوکارییەکانی ئێران لە ناوچەکە وتی: دۆخی ئێمە باشە و لە ژێر زەخت و گوشاردا دانوستان ناکەین.

ناوبراو هەروەها وتی سیستەمی سیاسی فەلەستین ئەبێ لە ڕێفراندۆمێکدا دیاری بکرێت.

News ID 54262

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha