بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، ئێستا پێکدادانەکان لە نێوان هێزە خەڵکییەکانی سووریا و تیرۆریستەکانی تەحریرولشام لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لە ئارادایە، بە شیوەیەک کە تیرۆریستەکانی گورزی قورسیان بەرکەوتووە و توانی درێژەدان بە شەڕیان نەماوە.
بەم پێیە، وێنە بڵاو کراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە راشاتودەی بڵاوی کردووەتەوە، نیشانی دەدات سەربازانی ئەرتەشی تورکیا بە چوون بۆ نێو خاکی سووریا، بەرەو لازقیە دەڕۆن تا پاڵپشتی بکەن لە تیرۆریستەکانی تەحریرولشام.
لازقیە کە زۆربەی حەشیمەتەکەیان شیعەی عەلەوین لە ئەو ناوچەگەلەیە کە خەڵکەکەی لە دژی تیرۆریستەکان هەستاونەتەوە.
هەروەها تیرۆریستەکانی سەر بە جۆلانیش، لە ناوچەکانی ئیدلب و دیمەشقەوە دەچنە هانای تیرۆریستەکانی تەحریرولشامەوە لە لازقیە.

وێنە بڵاو کراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لە بوونی سەربازانی تورکیا لە سووریا بۆ پاڵپشتی لە تیرۆریستەکانی تەحریرولشام دەکات.
News ID 54232
Your Comment