AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٥ ٠٨:١٦

هۆشداریی بەریتانیا بە کوردی هەرێمی کوردستان

هۆشداریی بەریتانیا بە کوردی هەرێمی کوردستان

دەوڵەتی بەریتانیا بە وەڕێخستنی هەڵمەتێک لە دژی کۆچبەریی نایاسایی کوردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە، هەمبەر بە پاشهاتی ئەم دیاردەیە هوشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک هەمبەر بە پاشهاتی کۆچبەریی نایاسایی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە، هوشداری دا و ڕایگەیاند: لەوڕۆوە بیلبۆردگەلێک هوشدار هەمبەر بە پاشهاتی کۆچبەریی نایاسایی هاووڵاتیانی کورد بۆ بەریتانیا، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەسترێت.

دەوڵەتی بەریتانیا هەروەها وتەی هەندێک لە کۆچبەران کە لە لایەن قاچاخچیانی مرۆڤ بۆ پێوانی ئەو ڕێگەیە هەڵفڕیوێندراون، بڵاو دەکاتەوە و هاوکات بە ڕاپەڕاندنی پلانی گۆران، بە دوای تۆکمەی سنوورەکانی خۆیەوەیەتی.

News ID 54206

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha