بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی فرانس پرێس ڕۆژی چوارشەممە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕاپۆرتێکی نهێنی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەستکەوتووە کە بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا یەدەگی ئۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە!
تاران تا ٨ی فێڤریه ٢٧٤.٨ کیلۆگرام (٦٠٥ پاوند) ئۆرانیۆمی پیتێنراو تا ٦٠ لەسەدی هەبووە، کە بە بەراورد بە ڕاپۆرتی پێشووی مانگی نۆڤەمبەر ٩٢.٥ کیلۆگرام زیادی کردووە، ئەمەش بابەتی "نیگەرانی جددی" بۆ ڕێکخراوەکە.
ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە بە پشتگوێخستنی سروشتی ئاشتیخوازانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم ئاستە لە پیتاندن هەنگاوێک کەمترە لەو پیتاندنە لەسەدا ٩٠ کە پێویستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی!
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتەکەدا پاگەندەی کردووە کە ئێران تاکە وڵاتی نائەتۆمییە کە ئۆرانیۆم تا ٦٠ لەسەد دەپیتێنێت؛ ئاستێکی پیتاندن کە بە بەرزتر دادەنرێت لەوەی کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی.
Your Comment