AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٨ ١٨:٢٦

تەوەری گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران

تەوەری گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران

"هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان."

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/26 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی كاره‌كانى سێيه‌مين كۆڕبه‌ندى هەولێردا، لەگەڵ سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه‌.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندیيەکانی هه‌رێمى كوردستان و ئێران و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشيان له‌ بواره‌ جياكاندا تاوتوێ کرد، هەروەها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان؛ بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بکات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێویستیی پەیڕەوکردنی دیالۆگ و لێکگەییشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هاوڕا بوون.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

News ID 54142

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha