AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٧ ٢٠:٥٧

ئێران و ڕووسیا پەیوەندییەکانیان پەرەپێدەدەن

ئێران و ڕووسیا پەیوەندییەکانیان پەرەپێدەدەن

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و سەرۆک کۆماری ئێران دیداریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باسی لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.

پزشکیان جەختی لەسەر خێراکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان بە تایبەتی ڕێککەوتنی ستراتیژی هەمەلایەنەی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و ڕایگەیاند: ئێران و ڕووسیا توانای گونجاویان هەیە بۆ پتەوکردنی هاریکاری لەگەڵ یەکتر، و ئێمەش بڕیارمانداوە کارلێکەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ بەهێزتر بکەین ."

ئێران و ڕووسیا بۆچوونێکی نزیکیان لەمەڕ پرسە ناوچەییەکان هەیە و هەروەها لە ڕێگەی ڕێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای، یەکێتیی ئۆراسیا و بریکس، بەدواداچوون بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان دەکەن.

News ID 54128

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha