بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العهد"، عەلی دەعمووش جێگری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕیوەبەریی حزبوڵڵای لوبنان لە پریسکۆنفڕانسی کۆمیتەی بەڕیوەبەریی ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهیدان "سەید حەسەن نەسروڵڵا" و "سەید هاشم سەفیەدین"، وێڕای نرخاندنی پێگەی شەهیدان و ڕێزنان لە خێزانی ئەو شەهیدانە، وتی: ئاڵاکەمان هیچکات دانانێین. هەر وەک چۆن لە هەموو قۆناغەکانی بەرخۆداندا هەمبەر بە دوژمنی زایۆنی وەستاوین، لەوە بەدواش هەر وا دەبین.
دەعمووش جەختیشی کرد: دوژمنی زایۆنی ناتوانێ بەرخۆدان لەناو ببات و هیچکەس لە ناوخۆ و دەرەوەدا توانای بەرەنگاربوونەوەی بەرخۆدانی نییە.
Your Comment