AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ١٨ ١٤:٣٩

کاردانەوەی توندی وەزارەتی دەرەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵات و باشووری ئێران

کاردانەوەی توندی وەزارەتی دەرەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵات و باشووری ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی سەر چەند خاڵێکی وڵات لە لایەن سوپای ئەمریکاوە ئیدانە کرد و ئەو کارەی بە تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبرد.

به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیانی ئەمڕۆ ، هێرشەکانی سەر چەند پارێزگاکانی کەناریایی باشوور و دوو پردی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی له سەر ڕێگای ئاسنینی مەشهەد ئیدانە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم هێرشانەی به "تاوانی جەنگی گەوره" و پێشێلکردنی ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتایی هێنان به شەڕ، و جەختی لەسەر ئیرادەی پتەوی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاک و سزادانی دەستدرێژکاران کردەوە.

News ID 59926

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha